٢ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٨:٢٩
ڕنینی گیای دەرمانی و خۆراکی لە کوردستان قەدەغە کرا

بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەگەلی سروشتی کوردستان لە قەدەغەی ڕنینی گیای دەرمانی و خۆراکی لە سەرچاوەگەلی سروشتی ئەو پارێزگایە لەمساڵی هەتاویدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەعدی نەقشبەندی بە ئاماژە بە دەوڵەمەندیی پارێزگای کوردستان لە بابەتی بوونی جۆرەکانی گیا و روەکی دەرمانی و خۆراکی، وتی: بە داخەوە ڕنین و کۆکردنەوەی ئەو ڕوەکانە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن خەڵکەوە زۆر پەرەی سەندووە و زیانێکی زۆر بە سروشتی ئەم ناوچەیە گەیشتووە.

وتیشی: لەمساڵدا و لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی جیدیی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕنین و کۆکردنەوەی هەر جۆرە گیای دەرمانی و خۆراکی لە سەرچاوەگەلی سروشتی پارێزگا قەدەغە کراوە.

..............
340